4

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی و ته‌ئمینی ئیجتماعی له شاره‌كانی كرماشان تاران، ئه‌هواز، شوش، ڕه‌شت و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كاندا به وتنه‌وه‌ی درووشمی “په‌تی سێداره و به‌ندكران ئێمه ڕاناوه‌ستێنێ” و هه‌روه‌ها هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر خانه‌نشینكراوانی ناڕازی و ئازادی ده‌ستبه‌جێ خانه‌نشینكراوانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و بوون.