28
خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولادی ئێران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی جۆزه‌ردان، بۆ جارێكی دیكه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له شاره‌كانی ئیسفه‌هان، تاران و ئه‌هواز به به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی و ڕێپێوان له‌سه‌ر شه‌قامی شاره‌كانیان، خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی به سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی فولاد بوون.