10
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی جۆزه‌ردان، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد و مه‌عده‌ن له شاره‌كانی ئیسفه‌هان، شاهڕوود و تاران دژ به دۆخی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، پێدانی مه‌زایای خانه‌نشینی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون.