28
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له كرماشان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی یه‌كسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.