37
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی ڕێبه‌ندان، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری و ته‌ئمیین ئیجتیماعی له كرماشان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری و ته‌ئمیین ئیجتماعی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی كرماشان، ئه‌راك، ئه‌هواز و یه‌زد بۆ جارێكی دیكه له ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی شاره‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. خانه‌نشینكراوان دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ جێژنانه‌ی دوو ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار تمه‌نی ده‌وڵه‌ت نیشان دا و خوازیای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.