كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری و ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و خووزستان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری و ته‌ئمیین ئیجتیماعی هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌ دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی كیانشاری ئه‌هواز و كرماشان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئیمیین ئیجتیماعی و كیشوه‌ری له‌ شاره‌كانی كرماشان و ئه‌هواز پێكه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ئوستانداری خووزستان و سندووقی خانه‌نشینی كرماشان كۆبوونه‌ته‌وه‌ و ژنان به‌شداری به‌رینیان تێدا كردووه‌. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له‌ دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی كیانشاری ئه‌هواز په‌یوه‌ست به‌ كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ئه‌هواز بوون و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی نیشان داوه‌. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net