كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی مازه‌نده‌ران له‌ شاری ساری

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١١ی گوڵانی ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی پارێزگای مازه‌نده‌ران بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی له‌ شاری ساری كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌مئیین ئیجتیماعی، كیشوه‌ری، موخابرات و فولاد پێكه‌وه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی و ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كۆبوونه‌ته‌‌وه‌ و وێڕای پیرۆزبایی كردنی ئه‌و ڕۆژه‌ له‌ هه‌موو كرێكارانی ئێران، خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، هاوسانسازی حه‌قده‌ست و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ بوون. شایانی باسه‌ كه‌ ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌ ئه‌منیه‌كان هێرشان كرده‌ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ئه‌هواز و دوو كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net