34
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌مه، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له كرماشان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی كرماشان، هه‌مه‌دان، ئه‌رده‌بیل، ئه‌هواز، ئه‌راك، ته‌ورێز، ئیسفه‌هان، خۆڕه‌م ئاوا و برووجێرد له ئاست دۆخی خرپی مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. خانه‌نشینكراوانی موخابرات خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی حه‌قده‌ست و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.