25
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی گوڵانی ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی كوردستان و ئێران بۆ جارێكی دیكه دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی سنه، كرماشان، ورمێ، ته‌ورێز، ئه‌رده‌بیل، ئیسفه‌هان، مه‌ریوان، بیجاڕ، هه‌مه‌دان، تاران، ڕه‌شت و شیراز له ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه.خانه‌نشینكراوانی موخابرات خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه بوون.