19
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له چه‌ند شاری كوردستان و ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
دووشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی ورمێ، سنه، كرماشان، بیجاڕ، خۆڕه‌م ئاوا، هه‌مه‌دان، ڕه‌شت، تاران، به‌نده‌رعه‌باس، ته‌ورێز و شاری كورد له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه كۆده‌بنه‌وه. خانه‌نشینكراوان خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، پێدانی مه‌زایا دواخراوه‌كان و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانین.