38
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی كوردستان و ئێران بۆ جارێكی دیكه دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی كرماشان، سنه، ورمێ، مه‌ریوان، بیجاڕ، ته‌ورێز، تاران، زه‌نجان، ئیسفه‌هان، به‌نده‌رعه‌باس، خۆڕه‌م ئاوا، ئه‌هواز، ساری، ڕه‌شت و چه‌ند شاری دیكه له ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. خانه‌نشینكراوانی موخابرات خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، هاوسانسازی حه‌قده‌ست و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه بوون.