12
ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی كوردستان و ئێران بۆ جارێكی دیكه دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی سنه، مه‌ریوان، بیجاڕ، ئیلام، ورمێ، برووجێرد، خۆڕه‌م ئاوا، ته‌ورێز، تاران، ئه‌راك، هه‌مه‌دان، ئه‌رده‌بیل، كرمان، به‌نده‌رعه‌باس، ئه‌هواز و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران به پێی ڕه‌واڵی دووشه‌ممه‌ی هه‌ر حه‌فته بۆ گه‌یشتن به داواكارییه‌كانیان خۆپێشاندانیان كردووه. خانه‌نشینكراوانی موخابرات خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و هاوسانسازی حه‌قده‌ست بوون.