كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كرماشان، سنه‌، ورمێ، بیجاڕ، تاران، ئیسفه‌هان، ته‌ورێز، شیراز، هه‌مه‌دان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی موخابرات دووشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك له‌ ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، به‌ڵام به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی تا به‌ ئه‌مڕۆ بایه‌خیان به‌ داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌. خانه‌نشینكراوانی ناڕازی له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، پێدانی مه‌زایا بڕاوه‌كان و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net