7
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته له شاره‌كانی كوردستان و ئێران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی سنه، كرماشان، ئیلام، مه‌ریوان، بیجاڕ، هه‌مه‌دان، ورمێ، تاران، ئیسفه‌هان، ئه‌هواز، ئه‌راك، ڕه‌شت، خۆڕه‌م ئاوا، برووجێرد، شه‌هر كورد، شیراز و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه كۆبوونه‌ته‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، هاوسانسازی حه‌قده‌ست و چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.