8
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی مه‌ریوان، بیجاڕ، سنه، ورمێ، ئیلام، كرماشان، تاران، شیراز، ئیسفه‌هان، ڕه‌شت، ته‌ورێز، ئیسفه‌هان و چه‌ند شاری دیكه دژ به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
دووشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك خانه‌نشینكراوانی موخابرات له ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ر ئه‌بڕن، به‌ڵام تا به ئه‌مڕۆ هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار بایه‌خی به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه. خانه‌نشینكراوان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و به‌هره‌مه‌ند بوون له مه‌زایای خانه‌نشینی بوون.