14
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی ڕه‌شه‌مه، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له چه‌ند شاری ئێران و كوردستان بۆ جارێكی دیكه دژ به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
دووشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك خانه‌نشینكراوانی موخابرات له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، به‌ڵام تا به ئه‌مڕۆ به‌رپرسانی ڕژیم بایه‌خیان به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه. خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی بیجاڕ، ئیلام، ته‌ورێز، ئه‌هواز، هه‌مه‌دان، زه‌نجان، شاری كورد و ڕه‌شت له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه كۆبوونه‌ته‌وه و خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و هاوسانسازی حه‌قده‌ست بوون.