6
ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی گوڵانی ١٤٠٤، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی سنه، كرماشان، مه‌ریوان، بیجاڕ، ورمێ، ئیلام، تاران، ئیسفه‌هان، ئه‌هواز، مه‌شهه‌د، ڕه‌شت، ته‌ورێز، زه‌نجان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژ به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی موخابرات دووشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، به‌ڵام تا به ئه‌مڕۆ هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی سه‌ره‌نجی به كێشه و گرفته‌كانیان نداوه. خانه‌نشینكراوان له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و هاوسانسازی حه‌قده‌ست بوون.