كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ كوردستان و ئێران

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كرماشان، بیجاڕ، مه‌ریوان، سه‌قز، تاران، ئیسفه‌هان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران، دژ به‌ بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه‌ گه‌یشتوون، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به‌ ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان له‌ سه‌ر خانه‌نشینكراوانی ناڕازی، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێی خانه‌نشینكراوانی به‌ندكراو بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net