4
ڕۆژی دووشه‌ممه ٣١ی خه‌رمانان، خانه‌نشینكراوان له شاره‌كانی سنه، كرماشان، مه‌ریوان، بیجاڕ، زه‌نجان، تاران، ڕه‌شت، ئیسفه‌هان، هه‌مه‌دان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كان به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و نه‌بوونی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، بایه‌خ دانی بڕپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانیان و هه‌روه‌ها كۆتایی هێنانی گوشار بۆ سه‌ر خانه‌نشینكراوانی ناڕازی بوون.