16
ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی گوڵان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ئه‌هواز به مه‌به‌ستنی گه‌یشتن به خواسته‌كانیان له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه، به‌ڵام دوو كه‌سیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران له ڕۆژی جێهانی كرێكار به پێی ئه‌سڵی ٢٧ی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات یاساییه، به‌ڵام ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به‌پێی یاسا هه‌ڵسووكه‌وت ناكه‌ن و ڕۆژی سێشه‌ممه هێرشیان كردۆته سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و كیشوه‌ری له ئه‌هواز و دوو كه‌سیان به ناوه‌كانی “نووچیان” و “كامڕه‌وا” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.