ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی خه‌رمانان، خانه‌نشینكراوان له شاری كرماشان دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان كۆبوونه‌وه و هه‌روه‌ها خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی بوون.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشمی“شه‌ریفه محه‌ممه‌دی پێویسته ئازاد بكرێت” و به هه‌ڵكردنی پلاكارد، دژ به گه‌نده‌ڵی به‌پرسانی حكومه‌ت و گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر چالاكانی مه‌ده‌نی ڕاوه‌ستان و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی به‌ندكراوانی سیاسی و چالاكانی مه‌ده‌نی، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیم به ژیان و مه‌عیشه‌تی خانه‌نشینكراوان بوون.