5
ڕۆژی سسێشهممه ١٥ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوان و كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وتی ئه‌هواز دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان له به‌رده‌م بینای شیركه‌تی نه‌وتی میللی كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد دژ به كه‌مبوونی حهقدهستو هه‌روه‌ها دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی ده‌رمانی و ڕیفاهی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه كه وه‌كوو باج له سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار، ئیمكاناتی ده‌رمانی، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و هه‌روره‌ها وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ بوون.