14
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی سه‌رجه‌م سندوقه‌كانی خانه‌نشینی له تاران و كرماشان له به‌رده‌م بینای ئۆستانداری شاری كرماشان و ته‌ئمین ئیجتماعی شاری تاران كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم، هه‌ڵكردنی پلاكارد و خوێندنی سروود، دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه به هۆی كه‌مبوونی حه‌قده‌ست و پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و هه‌روه‌ها ئازاد كردنی خانه‌نشینكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه بوون.