6
ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی گوڵان، كرێكاران و خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كان له شاره‌كانی كرماشان، ئیلام، ورمێ، ته‌ورێز، ئه‌هواز، قوم، مه‌شهه‌د، ئیسفه‌هان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان خوازیاری پێدانی یارانه، وه‌لانانی گه‌ڵاڵه‌ی نانینۆ، دابینكرنی ئاردی ده‌وڵه‌تی، دابینكردنی به‌رقی ٢٤ كاتژمێری و بیمه‌ی ده‌رمانی، هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كرێ دووكان، كاره‌با و ئاو و گاز بوون.