7
به‌یانی چوارشه‌ممه ٣١ی گوڵان، خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كانی یه‌زد و شیراز دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان له به‌رده‌م ئوستانداری خۆپێشاندانیان كرد.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ناڕازیان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی نیشان داوه و خوازیاری دابینكردنی كاره‌با، كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كرێ دووكان، ئاو، به‌رق، گاز، پێدانی ئاردی ده‌وڵه‌تی و په‌رداختی یارانه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو بوون.