3
ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه ٢ و ٣ی جۆزه‌ردان، خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كان له شاره‌كانی سنه، ئه‌راك، كرمان، مه‌شهه‌د، برووجێرد و چه‌ند شاری دیكه دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی حكوومه‌ت له شاری مه‌شهه‌د به گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناڕازیان و هه‌وڵی ڕفاندنی چه‌ند كه‌سیان داوه. له شاره‌كانی سنه، كرمان، ئه‌راك و برووجێرد خۆپێشانده‌ران به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری پێدانی ئاردی ده‌وڵه‌تی، كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ئاو، به‌رق، گاز و كرێ دووكان بوون.