كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌راك و تاران دژ به‌ سووتانی مازۆت

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٤ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له‌ دانیشتووانی شاری ئه‌راك و ژماره‌یه‌ك له‌ ژینگه‌دۆستانی شاری تاران له‌ دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سووتاندنی مازۆت له‌ وزه‌خانه‌كان و پیسبوونی هه‌وا نیشان دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌یان شارومه‌ندی خه‌ڵه‌كی ئه‌راك به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ سووتاندنی مازۆت له‌ وزه‌خانه‌ی شازه‌ند بوون. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی ژینگه‌ی خه‌ڵكی تاران به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی ژینگه‌ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌می به‌رق و گاز له‌ ڕێگه‌ی سووتاندنی مازۆت له‌ وزه‌خانه‌كان نیشان دا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net