29
ڕۆژی شه‌ممه ٨ی گوڵانی ١٤٠٣، دانیشتووانی ناڕازی له ئوستانی حه‌كاری بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه چالاكییه‌كانی مه‌عده‌ن له‌و ناوچه‌یه كۆبوونه‌وه و خوازیاری بڕینی ده‌ستی ده‌وڵه‌ت له زه‌ویه‌كانیان بوون.
له ساڵی ٢٠٠٧وه چالاكی شیركه‌ته مه‌عده‌نییه‌كان له گوندی مارۆنیس له جووله‌مێرگ ده‌ستی پێ كردووه، له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌دان هێكتار جه‌نگه‌ڵ و ڕه‌ز و باخی دانیشتووانی ناوچه‌كه له ناو چووه و زیانێكی زۆر به ژینگه گه‌یشتووه. خه‌ڵكی ناوچه‌كه چه‌ندین جار له ئاست كاولكارییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و داوایان كردووه زیانه‌كانیان قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه و جنگه‌ڵه‌كان سه‌ر له نوێ نۆژه‌ن بكرێت.