ڕۆژی ڕابردوو، خه‌ڵكی شاری “دزاپ” سه‌ر به پارێزگای سیستان و به‌لوچستان، دژ به داخرانی سنووری ڕوته‌ك له به‌رده‌م ئۆستانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
خه‌ڵكی ناڕازی به كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی داخرانی ناوچه سنوورییه‌كانی سیستان و به‌لوچستان له لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه، دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه له خراپیدایه و زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یانه توانای دابین كردنی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. شایانی باسه له مانگانی ڕابردوودا، خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه باره‌ها دژ به داخرانی ناوچه سنوورییه‌كان له لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه بلایه‌خ به داخوازییه‌كانیان نادرێت و ته‌نانه‌ت هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی بڵاوه پێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی و هه‌ڕه‌شه‌ی ساز كردنی دۆسیه‌یان لێ ده‌كه‌ن.