كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی بۆكان دژ به‌ ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر نیان چه‌لیانی

ڕۆژی هه‌ینی ٥ی ڕێبه‌ندان، خه‌ڵكی شاری بۆكان له‌ ئاست ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر نیان چه‌لیانی و گیانبه‌ختكردنی له‌ مه‌یدانی فه‌له‌كه‌ی ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، كچێكی ته‌مه‌ن ٧ ساڵ به‌ ناوی نیان چه‌لیانی له‌لایه‌ن زڕدایك و برای زڕدایكیه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه و ده‌ستدرێژی سێكسی كرایه‌ سه‌ری. ئه‌و كچه بێ تاوانه به‌ به‌هۆی خوێنبه‌ربوون له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ گیانی له‌ده‌ست دا و بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ شه‌پۆلێك له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌دوای خۆی دا هێنا. ڕۆژی هه‌ینی خه‌ڵكی بۆكان دژ به‌ ڕوون نه‌كردنه‌وه‌ی ورده‌كاری پروه‌نده‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری سزادانی تاوانباران بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net