8
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دانیشتووانی شارۆچكه‌ی بیدخوون له پارێزگای بووشێهر، دژ به لێدانی پڕۆژه‌ی پاڵاوتنی ئاوه‌ڕۆ له ته‌نیشت ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
شارۆچكه‌ی بیدخوون له نزێك شاری عه‌سه‌لوویه هه‌ڵكه‌وتووه و ئاوه‌ڕۆی ئه‌و شاره تێكه‌ڵ به ماده نه‌وتییه‌كانه، به‌و بۆنه‌وه بۆنێكی ناخۆش به نێو كۆڵان و شه‌قامه‌كانی شاره‌كه دا بڵاو ده‌بێته‌وه. بۆ ڕێگری كردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆن و نه‌خۆشی، ده‌وڵه‌ت بڕیاری دا پاڵاوگه‌یه‌ك له ته‌نیشت ئه‌و شاره درووست بكات، به‌ڵام ئه‌و شوێنه‌ی بۆ سازكردنی پڕۆژه‌كه دیاری كراوه له ته‌نیشت خانووی خه‌ڵك هه‌ڵكه‌وتووه و ئه‌و بابه‌ته بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی ئه‌و شاره.