ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی تاران و خه‌ڵكی ئاسایی له پاركی قهیتهرییه كۆبوونه‌وه و به سازكردنی زه‌نجیره‌ی ئینسانی خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری شاره‌داری بۆ درووستكردنی مزگه‌وت له‌و پاركه بوون.
پێشتر زاكانی شاره‌داری تاران بڕیاری درووستكردنی مزگه‌وتی له پاركی قهیتهرییه ده‌ركردبوو له حاڵێكدا له‌و پاركه‌دا شوێنی خوێندنی نوێژ هه‌یه و چه‌ند مه‌زگه‌وت له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و پاركه هه‌ڵكه‌وتووه. بڕیاری شاره‌داری تاران ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی جه‌ماوه‌ری لێكهوتهوه و ڕۆژی ١٢ی خاكه‌لێوه، ڕێكخراوی به‌رگری له شوێنه مێژووییه‌كان ڕایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان له‌و پاركه جێگیر ده‌كرێن و ڕێگه به گۆڕانكاری له‌و شوێنه ناده‌ن. ڕۆژی ڕابردوو خه‌ڵكی ناڕازی تاران له پاركی قهیتهرییه كۆبوونه‌وه و به كاتی شه‌و هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر خۆپێشانده‌ران و هه‌وڵێ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند كه‌سیان دا. شایانی باسه كه گۆڕستانێكی مێژوویی سێ هه‌زار ساڵه له پاركی قهیتهرییه بوونی هه‌یه و هه‌ندێك له كارناسان ده‌ڵێن: مه‌به‌ستی شاره‌وانی له ساز كردنی مزگه‌وت، تاڵانكردنی ئاسه‌واره مێژووییه‌كانه.