ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌مه، خه‌ڵكی شارستانی زابۆل له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی به‌رق دا كۆبوونه‌وه و خوازیاری دابینكردنی كاره‌با بوون.
شارستانی زابۆل یه‌كێك له بێبه‌ش ترین شاره‌كانی ئێرانه كه به‌شێكی زۆر له دانیشتووانه‌كه‌ی به‌هۆی نه‌بوونی ئاو، كار و هه‌ژاری ئاواره‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران به تایبه‌ت گورگان و مه‌شهه‌د بوون. به‌هۆی لێدانی به‌ندئاو له‌سه‌ر هیرمه‌ند كه‌شاوه‌رزانی ئه‌و شارستانه مایه‌پووچ بوون و ده‌وڵه‌ت نه‌یتوانیوه حه‌قاوه‌ی جووتیاران دابین بكات. نه‌بوونی كاره‌با له وه‌رزی زستان دا ده‌یان كێشه‌ی بۆ خه‌ڵكی ئه‌و شاره درووست كردووه و خه‌ڵك چه‌ندین جار له‌به‌رده‌م ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. ناڕازیان ده‌ڵێن: به‌هۆی بڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با كه‌لووپه‌لی نێو ماڵیان سووتاوه و چی تر توانای كڕین یان نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان نییه.