37
ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی گوڵانی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری ساین قه‌ڵا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست داگیركردنی زه‌ویه‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه نیشان دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خاوه‌ن زه‌ویه‌كانی قه‌تعه‌ی “سارع یه‌ر” به پلاكی ١٣٢٠ له جاده‌ی هاچاسووی تیكاب ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانه‌وه خراونه‌ته ژێر گوشار، له حاڵكێدا زه‌ویه‌كانیان به‌ڵگه‌ی یاسایی هه‌یه و ئه‌و ڕێكخراوه‌یه به هاوكاری هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه.