25
خه‌ڵكی ئاواره‌ی سه‌ریكانی له ڕۆژئاوای كوردستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، هاوكات له‌گه‌ڵ پێنجه‌مین ساڵڕۆژی داگیركردنی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن توركیا، له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له قامیشلوو كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕێكخراوه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئاواره‌ی شاره‌كانی سه‌ریكانی و گرێ سپی له به‌رده‌م ده‌فته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه و خوازیاری چوونه‌ده‌روه‌ی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا و به‌كرێگیراوه ئیسلامگه‌راكانی له باكووری سووریه بوون. ناڕازیان هه‌روه‌ها داوایان له‌و ڕێكخراوه‌یه كرد ڕێگه له گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیاوه بگرن.