كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی سیستان له‌ ڕۆژی جیهانی تاڵاوه‌كان

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی سیستان هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی تاڵاوه‌كان، له‌ سه‌ر به‌ستێنی تاڵاوی هاموون دا كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به‌ ژینگه‌ و سرووشتی ئه‌و ناوچه‌یه‌ نیشان دا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، ژینگه‌ی سیستان و تاڵاوی هاموون ماوه‌ی دوو ده‌یه‌یه‌ كه‌ گیرۆده‌ی وشكه‌ساڵی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناكارامه‌ی به‌رپرسانی ڕژیمه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئه‌فغانستان ده‌ستی داوه‌ته‌ درووستكردنی به‌ندئاو و هێشتا ده‌وڵه‌ت نه‌یتوانیوه‌ دیپلۆماسییه‌كی كارامه‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی تالیبان، ده‌وڵه‌تی پاكستان و هندووستان ساز بكات بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ق ئاوه‌ی سیستان بدرێت. شایانی باسه‌ كه‌ به‌ بۆنه‌ی وشكبوونی تاڵاوی هاموون و چانیمه‌كانی زابول هه‌زاران كه‌س ناچار به‌ كۆچكردن بۆ پارێزگاكانی دیكه‌ بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net