10
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ناڕازی دژ به پچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با، له به‌رده‌م ئیداره‌ی كاره‌بای ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
پچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با له شارستانی زابول زیانێكی زۆری به دانیشتوانی ئه‌و شاره گه‌یاندووه و به هۆی ئه‌م كێشه‌یه‌وه بازاری ئه‌و شاره به ته‌واوی داخراوه و كه‌لوپه‌لی كاره‌بایی خه‌ڵك و دوكانداران زۆربه‌یان سووتاون. به‌م بۆنه‌یه‌وه خه‌ڵكی ناڕازی له‌و شاره دژ به پچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با و به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی نرخه‌که‌ی كۆبوونه‌وه و خوازیاری دابین کردنی به‌رده‌وامی کاره‌با و چاره‌سه‌ر کردنی بێ‌کاره‌بایی له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه بوون.