22
ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی گوڵانی ١٤٠٣، دانیشتووانی ناوچه‌ی سنوونی له شه‌نگال دژبه سه‌فه‌ری ئه‌ردۆغان بۆ عێراق و بۆردوومانی به‌رده‌وامی ناوچه‌كانی پاراستنی مێدیا خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بزووتنه‌وه‌ی ژنانی شه‌نگال ئه‌و چالاكییه‌ی ڕێك خستووه و جه‌ختیان كردووه كه بۆردوومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باكووری هه‌رێمی كوردستان به هاوئاهه‌نگی و هاوكاری ده‌وڵه‌تی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كانی توركیا و ڕێزگرتن له سه‌روه‌ری خاكی عێراق بوون.