7
ڕۆژی هه‌ینی ٣ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ناڕازی دوڕگه‌ی قشم دژ به فرۆتن و ڕاده‌ستكردنی كه‌ناراوه‌كان كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پێشووتریش خه‌ڵكی ئه‌و دوڕگه‌یه دژ به ڕاده‌ستكردنی كه‌ناراوه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه و هه‌روه‌ها فرۆتنیان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیبوو و نامه‌یان بۆ به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی هه‌ناردبوو. به‌ڵام له لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه بایه‌خ به داخوازییه‌كانی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه نادرێت و خراونه‌ته په‌راوێزه‌وه.