25
خه‌ڵكی ناوچه‌ی تۆڕۆق ڕوودی نه‌ته‌نز و دانیشتووانی ناوچه‌ی ڕۆباتی پۆشت بادام، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، له ئاست لێدانی بیری ئاو و چالاكی مه‌عده‌نه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی تۆڕۆق ڕوودی نه‌ته‌نز ماوه‌ی یه‌ك ساڵه له ئاست چالاكی مه‌عدنه‌كانی ئه‌و ناوچه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن و ده‌ڵێن: پاشه‌ڕۆی مه‌عده‌ن ئاوی خواردنه‌وه‌ی پیس كردووه و ژینگه‌ی تێك داوه، به‌ڵام به‌رپرسانی ئوستانی ئیسفه‌هان هیچ بایه‌خێك به ته‌ندرووستی خه‌ڵك ناده‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دانیشتووانی ناوچه‌ی بیابانی ڕۆباتی پۆشت بادام له ئاست لێدانی بیری ئاو و وشك كردنی كارێزی ناوچه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌و پڕۆژه‌یه بوون.