49
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له خوازیاری مه‌سكه‌نی میللی له شاری سنه له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووسی خانووه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی مه‌سكه‌ن و شارسازی كۆبوونه‌وه و ده‌رگای ئه‌و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌یان داخست.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌كان، خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له ئوستان كوردستان له ئاست ڕاده‌ست نه‌كردنی زه‌مینه‌كان و ناڕوونی چاره‌نووسی خانووه‌كانیان ناڕازین و ده‌ڵێن: به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی هیچ بایه‌خێك به گرانی كرێ خانوو و دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك ناده‌ن. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، زۆربوونی ڕێژه‌ی ناڕازیان ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامی و هه‌واڵنێری ته‌سنیمی ناچار كرد له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌ران وتوووێژ بكه‌ن.