2
ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری به هۆی وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان له به‌رده‌م ئیداره‌ی گشتی ڕێگه‌وبانی ئه‌و پارێزگایه كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به وتنه‌وه‌ی درووشم و به‌رز كردنه‌وه‌ی پلاكارد دژ به پێنه‌دانی خانووه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان، پێڕاگه‌یشتنی ده‌وڵه‌ت له سه‌ر تاوانه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌و پرۆژه‌یه، نه‌مانی گه‌نده‌ڵی سیسته‌ماتیك و خواردنی پاره‌ی خه‌ڵك و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیم به كێشه‌ی نه‌بوونی خانوو بۆ هاووڵاتیان بوون.