24
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌زبه‌ر، خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له شاری ئه‌رده‌كانی سه‌ر به پارێزگای یه‌زد، له به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه و داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی خانووه‌كانیان كرد.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی به‌رپرسانی ڕژیم و ڕاده‌ستكردنی وڵات به كه‌سانی كارامه و لێهاتوو بوون. ناڕازیان ده‌ڵێن: ده‌وڵه‌ت به بیانووی سازكردنی خانوو پاره‌یه‌كی زۆری له خه‌ڵك وه‌رگرتووه و چه‌ند ساڵ به‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی حكوومه‌ت تێپه‌ڕیوه به‌ڵام چاره‌نووسی خانووه‌كانیان دیار نییه.