10
خوێندكارانی زانكۆی ئازادی تاران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به گرانی نرخی ترمه‌كانی خوێندن كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆی ئازاد له به‌رده‌م زانكۆی تاران دا كۆبوونه‌ته‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ترمه‌كانی خوێندن به تایبه‌ت له بواره‌كانی پزیشكی، په‌ره‌ستاری و تاقیگه بوون. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تی زانیاری ڕژیم له كرده‌وه‌یه‌كی نایاسایی دا نرخی هه‌ر ترمی خوێندنی له زانكۆی ئازاد سێ هێنده برده سه‌ره‌وه و ئه‌و كرده‌وه ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خوێندكاران و بنه‌ماڵه‌كانیانی لێكهوتهوه.