15
ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی زانیاری پزشكی ئازاد له شاره‌كانی مه‌شهه‌د، تاران، خۆڕه‌م ئاوا و برووجێرد دژ به گرانی شه‌هریه‌ی خوێندن كۆبوونه‌وه.
خوێندكارانی زانكۆی ئازاد له ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سێ هێنده‌یی نرخی شه‌هریه‌ی هه‌ر ترمی خوێندن ناڕازین و ده‌ڵێن: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده سیسته‌می چیانایه‌تی هێناوه‌ته نێو پڕۆسه‌ی خوێندن و كه‌سێك پاره‌ی بۆ درێژه دان به خوێندن نه‌بێت، واز له زانكۆ و داهاتووی دێنێت. ناڕازیان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م كۆلێجهكانیان خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌تی پزیشكیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی خوێند بوون.