4

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی ئه‌لزه‌هرا له شاری تاران، دژ به خراپی دۆخی خواردنی سلف و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه.
خوێندكارانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م بینای ناوه‌ندی ئه‌و زانكۆیه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی زانكۆ به دۆخی خواردنی سلف و هه‌روه‌ها پێداویستییه‌كانی ژیانی خوێندكاران، له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین و پێویسته ده‌ستبه‌جێ به‌رپرسان داخوازییه‌كانیان دابین بكه‌ن. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوێندكاران خوازیاری دابین كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و سرویسی هاتوچۆی خوێندكاران، باش كردنی دۆخی خواردنی سلف و ئاوی خواردنه‌وه بوون.