22
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی جۆزه‌ردان، ده‌یان خوێندكاری زانكۆ له شاری بڕۆكسلی بلژێك بۆ پشتیوانی له ئاهوو ده‌ریایی، خوێندكاری ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامییه‌وه، كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌یان خوێندكاری كچ له شاری بڕۆكسل له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی دا كۆبوونه‌ته‌وه و جلیان له به‌ر داماڵیوه. خوێندكارانی بلژێكی هاوشێوه‌ی ئاهوو ده‌ریایی خۆیان ڕووت كردووه‌ته‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ئازادی ئه‌و ژنه دژبه‌ره‌ی حیجابی ئیجباری و كۆتایی هێنان به سه‌ركوتی ژنان له ئێران بوون.