13
به‌یانی شه‌ممه ١٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی تاران به بۆنه‌ی ڕۆژی دانشجوو چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی كچ و كوڕ به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی تراكت له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆ، دروشمه‌كانی “ئێران، لوبنان، فه‌ڕانسه/ دزی و سه‌ركوت به‌سه“، “شه‌قامه‌كانی خوێناوین/ ئازادی قوربانی بووه“، “وڵامی ئێمه فیشه‌ك نییه/ ئه‌و هه‌موو قوربانیه كه‌م نییه” و “هه‌ژاری، كوشتن، گرانی/ خه‌ڵكتان كرده قوربانی“یان به‌رز كرده‌وه و ڕایانگه‌یاند: زانكۆ هه‌رگیز بێده‌نگی مه‌رگ ئاسا و په‌سه‌ندكراوی دیكتاتۆره‌كان ته‌حه‌موول ناكات.