كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆی زانیاری پزیشكی سه‌راسه‌ری وڵات له‌ تاران

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، خوێندكارانی زانكۆی زانیاری پزیشكی سه‌راسه‌ری وڵات خۆیان گه‌یانده‌ تاران و له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی بێهداشت دا خۆپێشاندانیان كرد.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، خوێندكارانی زانكۆی زانیاری پزیشكی له‌ ئاست ده‌ركردنی به‌خشنامه‌ی تازه‌ی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی په‌یمانه‌كان به‌و وه‌زاره‌تخانه‌‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له‌ كۆچی كادری ده‌رمان ناڕازین و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌حه‌ ده‌كه‌ن. به‌ وته‌ی خوێندكارانی ناڕازی، حكوومه‌ت بایه‌خ به‌ كار، ژیان و مه‌عیشه‌تی كادری ده‌رمان نادات و خوێندكارانی بواری بێهداشت و ده‌رمان كاتێك ده‌بێنن داهاتوویه‌كی ڕوونیان نییه‌ ناچارن بۆ وڵاتانی دیكه‌ كۆچ بكه‌ن. ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجی گونجاو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ بۆ كادری ده‌رمان بڕه‌خسێت، كادری ده‌رمان قه‌د بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆچ ناكات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net