14
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی گوڵان، خوێندكاران له زانكۆكانی زاهدان و به‌هه‌شتی دژ به ژاراویبوونی ٣٥ خوێندكار و بڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با و ئاو كۆبوونه‌وه.
ڕۆژی ڕابردوو، ٣٥ خوێندكاری زانكۆی زاهدان به‌هۆی خواردنی خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچووی سلف سرویس ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كران. به‌دوای ئه‌و ڕووداوه دا خوێندكارانی زانكۆی زاهدان خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی زانكۆ بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه شه‌وی ڕابردوو خوێندكارانی زانكۆی به‌هه‌شتی تاران له ئاست نه‌بوونی ئاو و كاره‌با ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و به كۆبوونه‌وه له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆ، دژ به ڕژیم دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه.